چیرۆکی کیپڤێرد بەرامبەر ئەرجەنتین بەردەوامە

چیرۆکی جوانی کیپڤێرد لە جامی جیهانی ٢٠٢٦ هێشتا بەردەوامە. ئەم تیمە بچووکەی دوورگەیی، دوای ئەوەی لە گرووپێکی قورسدا خۆی نیشان دا، گەیشتە قۆناغی حەزفی و بووە یەکێک لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم جامە.
کیپڤێرد بە ڕێکخستن، باوەڕ و گیانی تیمی توانێتی لە بەرامبەر تیمە گەورەکاندا خۆی بپارێزێت و هیوا بۆ هاندەران دروست بکات. ئێستا ئەم تیمە ڕووبەڕووی ئەرجەنتین، پاڵەوانی جیهان، دەبێتەوە. ئەگەر کیپڤێرد براوە بێت، یەکێک لە گەورەترین سەرسوڕمانەکانی مێژووی جامی جیهانی دروست دەبێت؛ ئەگەر دەرچیش بێت، هێشتا بە شانازییەوە ئەم جامە بەجێ دەهێڵێت.
لینکی فەرمی فیفا: https://www.fifa.com/en/tournaments/mens/worldcup/canadamexicousa2026/articles/cabo-verde-fairy-tale-continues